ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ بژاردەی هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران تاوتوێ دەکات
- جیهان
- 14 کانوونی یەکەم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، دۆناڵد ترەمپ بژاردەی هێرشی سەربازیی دژ بە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا تاوتوێ دەكات.
وێنە گەورەكە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، پێویستی پێداچوونەوە بە سیاسەتی كۆشكی سپی بەرامبەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ ئیدارە پێشنیازكراوەكەی باسكردووە، و پێیوایە سزای ئابووری زیاتر بخرێتە سەر ئێران و ئەو گرووپانەشی لێیەوە نزیکن، هەروەها فرۆشتنی چەكی پێشكەوتووش بە ئیسرائیل زیاتر بكات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی لە زاری كەسانی تیمە نوێیەکەی ترەمپ ئاشکرای کردووە، کە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە بابەتی بژاردەی هێرشی سەربازیی ڕاستەوخۆ بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران، لە هەموو كاتێك جددیترە و دوای ڕووخانی حكومەتەكەی بەشار ئەسەد، بۆ لەناوبردنی حیزبوڵڵای لوبنان و بزووتنەوەی حەماسیش هاوكاری زیاتری ئیسرائیل بكات.
زانیاریی زیاتر: ترەمپ نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەوەی ئێران لەماوەی سەرۆكایەتییەكەیدا پەنا بۆ بەكارهێنانی چەكی ئەتۆم ببات، بۆ ڕەوینەوەی ئەو مەترسیەش بەپێویستی دەزانێت هێرشی ڕاستەوخۆ بكرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئەو وڵاتە.
باكگراوند: پێشتر ترەمپ لە دیدارێكی لەگەڵ گۆڤاری تایم ئەوەی دووپات كردەوە كە ئێران لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەوڵی تیرۆركردنی داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
دەسەڵاتی دادوەریی عێراق دەتوانێت چی بەرامبەر ئەحمەد شەرع بکات؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 25٪ هاووڵاتیانی تورکیا لە منداڵ پێکهاتوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
توركیا 32 كۆچبەری نایاسایی دەستگیر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر حووسیەکانی یەمەن 80 کەس کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل و ئەمریکا لە پاریس بە نهێنی کۆدەبنەوە
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا بۆ ئێران: بەرامبەر ئەمریکا یارمەتیدان دەدەین
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە