هۆشیار زێباری: سووتاندنی گۆڕی حافز ئەسەد کارێکی شەرمەزارکارانەیە

شەیری بکە لە:
مەزارگەی ئەسەد لە قەرداحە دوای سووتاندنی

مەزارگەی ئەسەد لە قەرداحە دوای سووتاندنی

 

ئاڤا نیوز

 

ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، سووتاندنی گۆڕی سەرۆککۆماری پێشووی سووریا لە پارێزگای لازقیە، "کارێکی شەرمەزارکارانەیە" و پێچەوانەی ئەو ئاشتیی و بەخۆداچوونەوەیە کە پێویست دەکات لە سووریای نوێدا هەبێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی چوارشەممە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە، تیایاندا دەردەکەوێت کە چەند چەکدارێک گۆڕی حافز ئەسەد، سەرۆککۆماری پێشووی سووریا دەسووتێنن.

 

لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی و وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوەش کردووە، "سووتاندنی گۆڕی حافز ئەسەد، سەرۆکی پێشوو لە قرداحە، سەرەڕای ئەو نەهامەتیی و هەستکردن بەو ستەمەی لە حکومڕانییەکەی، کارێکی شەرمەزارکارانەیە و دوورە لە هەموو بەهایەکی بەرز و باڵا و ئاشتەوایی لە سووریای نوێ لەگەڵ خۆی و لەگەڵ جیهانیشدا".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: