دوای کەوتنی حکومەتەکەی ئەسەد تاوانە نهێنییەکانیشی ئاشكرا بوون

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ چیرۆکی تاوانکارییەکان و ئەشکەنجەدانی زیندانیان لە بەندیخانەکانی ئەسەد زیاتر ئاشکرا دەبێت.

 

زانیارییی زیاتر: لە 'نەخۆشخانەی حەرەستا' لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، نزیکەی 40 تەرم دۆزراونەتەوە. نیشانەی ئەشکەنجەدان بە تەرمەکانەوە بە ئاشکرا دیارە. تەرمەکان لەلایەن خاچی سووری سووریاوە بۆ نەخۆشخانەی موجتەهید گوێزراونەتەوە تا لە ساردخانەکەیدا هەڵ بگیرێن و دواتر ڕادەستی کەسووکاریان دەکرێنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: