گووگڵ ماپ لە بیابانەکان وشتر بەکرێ دەگرێت

شەیری بکە لە:
گووگڵ ماپ لە بیابانەکان وشتر بەکرێ دەگرێت

یەکێک لەو وشترانەی کە کامێرای گووگڵ ماپی لەسەر جێگیرکراوە. وێنە: CNN

ئاڤا نیوز

 

گووگڵ بە مەبەستی دیاریکردنی نەخشەی ڕێگا و ناوچەکان لە بیابانەکاندا وشتری بەکرێ گرتووە.

 

وێنە گەورەکە: کۆمپانیای ناسراوی جیهانی گووگڵ لە ساڵی 2014ەوە، ئاژەڵی وشتری بەکرێ گرتووە تاوەکو لە ناوچە دوورە دەستەکان و بیابانەکانەکاندا بەکاریان بهێنێت بۆ دیاریکردنی نەخشەی ڕێگاکان و دەستنیشانکردنی شوێنەکان، ئەمەش بە دانانی کامێرا و ئامێری شوێن پێهەڵگرتن لەسەر ئەو ئاژەڵانە.

 

زانیاریی زیاتر: کۆمپانیاکە لە بیابانەکانی لیوا لە ئەبوزەبی ئەو ئاژەڵانە بەکاردەهێنێت، چونکە یەکێکە لە شوێنە دەوڵەمەندەکانی ئەبوزەبی هاوکات ناوچەکە پێشتریش شوێنی نیشتەجێبوونی ژیانی سەرەتایی بووە.

 

بۆچی گرنگە: ئەم هەنگاوەی گووگڵ ئاسانکاری دەکات کە گیانەوەران بەکاربهێنن بۆ گەڕان بە دوای زانیاریی زیاتر و ڕێگە و شەقامەکان دیاری بکرێن، هاوکات هەندێک جار بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ئاو لە بیابانەکاندا بەکاردێت، چونکە ژینگەی بیابان کەمترین کاریگەری لەسەر وشتر هەیە، ئەم گیانەوەرە  دەتوانێت بە باشترین شێوە زانیاری لەسەر بیابانەکان کۆبکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: