بنیامین نەتانیاهۆ دادگایی کرا

شەیری بکە لە:
بنیامین نەتانیاهۆ دادگایی کرا

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبەردەم دادگای وڵاتەکەدا

ئاڤا نیوز

 

یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەسەر ژمارەیەک دۆسیەی گەندەڵی بەڕێوەچوو.

 

وێنە گەورەکە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ یەکەم جار بە تۆمەتی  "ساختەکاری، خیانەت لە متمانە و وەرگرتنی بەرتیل" لە بەردەم دادگا ئامادەبوو، بۆ چەندین جار دانیشتنی دادگاییکردنی نەتانیاهۆ بە بیانووی جیاواز دواخراوە. هاوکات ئەمڕۆش نەتانیاهۆ و یاریدەدەرانی لە هەوڵی ئەوەدا بوون کە دانیشتنەکە دوابخەن، بەڵام دواجار بەڕێوەچوو.


ئەو تۆمەتانەی نەتانیاهۆی لەسەر دادگایی دەکرێن: 

-تۆمەتبارە بە وەرگرتنی دەیان هەزار دۆلاری جگەرە و شامپانیا لە بەرهەمهێنەرێکی هۆلیوود بۆ یارمەتیدانی کاروباری کەسی و بازرگانی خۆی.

- هەروەها تۆمەتبارە بەوەی گرێبەستی قازانجبەخشی بەسەر کۆمپانیا گەورەکانی میدیادا تێپەڕاندووە بۆ ئەوەی ڕووماڵێکی لەبار بۆ خۆی و خێزانەکەی بەدەستبهێنێت.

- سەوداکردن لەگەڵ میدیایەکی دژە حکومەت لەسەر بڵاوکردنەوەی بابەتی پشتیوانی لەبارەی خۆی.

- هەروەها ڕووبەڕووی کەیسێکی ناسراو دەبێتەوە سەبارەت بە کڕینی نایاسایی ژێردەریایی و کەشتیی جەنگی لە ئەڵمانیا.

 

لێدوانی فەرمی: نەتانیاهۆ لەسەر دۆسیەی بە هەدەردانی دەیان هەزار دۆلار بۆ بابەتەکانی خورادنەوە کحولییەکان ڕایگەیاند: "من بە هیچ شێوەیەک خواردنەوەی کحولی ناخۆم، چونکە ڕۆژانە 18 بۆ 19 کاتژمێر کاردەکەم و سەرقاڵم کاتی خواردنەوەم نییە".

 

بۆچی گرنگە: یەکەمجارە لە مێژووی ئیسرائیلدا کە سەرۆکوەزیران لەبەردەم دادگا ئامادە بێت لەسەر کۆمەڵێک دۆسیەی گەندەڵی کە تایبەتە بە هەدەردانی سامانی وڵات بۆ مەبەستی تاکەکەسی خۆی.

 

زانیاریی زایاتر: دادگاییکردنەکە لە دادگایەکی ژێرزەمیندا و لە ژێر چاودێریی وردی ئەمنیدا بەڕێوەچوو.

 

شەیری بکە لە: