زە ئیکۆنۆمیست: ڕووخانی بەشار ئەسەد گورزێکی گەورەیە بۆ ئێران

شەیری بکە لە:
وێنەی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق

وێنەی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق

ئاڤا نیوز 

 

گۆڤاری بەناوبانگی زە ئیکۆنۆمیستی دەڵێت، ڕووخانی بەشار ئەسەد گورزێکی گەورەی لە ئێران داوە و مەترسیی گەورەی لەسەر ئایندەی ئێران لە ناوچەکەدا دروست کردووە. 

 

وێنە گەورەکە: کاتێک ئۆپۆزسیۆنی سووریا کۆنترۆڵی سووریای کرد هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی ئێران و کارمەندان، نزیکەی هەزار و 400 سەربازی ئێرانی لە سووریا هەڵهاتن، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە ئێران هیچ ئایندەیەکی لە سووریا نەمێنێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری زە ئیکۆنۆمیست سوپای پاسداران دەیەوێت ڕێڕەوێکی نوێ هەبێت بۆ ئەوەی لە سووریا بوونی هەبێت، بەڵام ئیسرائیل ڕێگری لەمە دەکات و لەهەر شوێنێک ئێرانییەکان و گرووپەکانی سەر بەو وڵاتە دەربکەون بە تووندی بۆردوومانیان دەکات.

 

زانیاریی زیاتر: ئێران و ئیسرائیل لەهەر شوێنێک بەرژەوەندییەکانی یەکتر بدۆزنەوە بۆردومانی دەکەن و دوو دوژمنی سەرسەختن و نیگەرانن لە هێزی یەکتر ئەمەش شەڕی ناوچەکەی گەرمتر کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ