لە ساڵی 2024 زۆرترین ڕۆژنامەنووس کوژراون

شەیری بکە لە:
ئەمساڵ زۆرترین ڕۆژنامەنووس لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانیان کوژراون

ئەمساڵ زۆرترین ڕۆژنامەنووس لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانیان کوژراون

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا ئەمساڵ زۆرترین ڕۆژنامەنووس لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانیان کوژراون،  کە زۆربەیان  لەلایەن ئیسرائیلەوە بووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ڕاپۆرتێکی ساڵانەی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور، لە ساڵی 2024ـدا، 104 ڕۆنامەنووس لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانیان یان بەهۆی پیشەکەیانەوە لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون.

 

لێدوانی فەرمی: دەیڤید مێننسەر، گوتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل کوشتنی ڕۆژنامەنووسان لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: ''ئەو ژمارانە قبووڵ ناکەین و باوەڕمان بەوە نییە ڕاست بن''.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو فەڵەستین مەترسیدارترین وڵات بووە  بۆ ڕۆژنامەنووسان، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو 145 ڕۆنامەنووس کوژراون. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ