
دیمەنی زەویی فەرمانبەران و وێنەیەکی تاپۆی زەوی، گرافیک ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەو فەرمانبەرانەی لە قۆناغی یەکەمدا زەوییان بۆ دەرچووە، دەبێت لە ماوەی 10 ڕۆژ ڕێککارەکانی خاوەندارییەتی زەوی دەستپێبکەن و بۆ شارەوانییەکانی بگەڕێننەوە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زیاتر لە 300 هەزار پارچە زەوی لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەسەر فەرمانبەر و خانەنشینان دابەشدەکات، لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر لە 15 هەزار کەس سوودمەند بوون و ئێستا مامەڵەی خاوەندارێتی زەوییەکان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، بەڕێوەبەری شارەوانیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەو کەسانەی زەوییان بۆ دەرچووە دەبێت کۆمەڵێک بەڵگەنامە و پێداویستی پێشکەش بکەن، بۆ کردنەوەی فایلی خاوەندارێتییان لەسەر ئەو زەوییەی پێیاندراوە، تاوەکو 20-12-2024 دەرفەتیان لەبەردەمە بۆ پێشکەشکردن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێداویستی و بەڵگەنامەکان پێکهاتوون لە:-
1. ناسنامە یان کارتی نیشتیمانی ( فەرمانبەر + هاوسەر) و وێنەی ئەسڵی.
2. کۆپی ناسنامە ( فەرمانبەر + هاوسەر) هەردوو ڕووی لە یەک ڕوو بکرێت بە شێوەی ڕەنگاوڕەنگ.
3. ژمارەی مۆبایلی سوودمەندبوو.
4. پشتگیری ئەو فەرمانگەیەی کاری لێدەکات.
5. فەرمانبەری سەڵت دەبێت فۆڕمی خۆراک و کارتی نیشتیمانی خۆی لەگەڵ کارتی نیشتیمانی ( دایک یان باوک یان برا گەورە، ئەگەر ئەمانەی نەبوو برایەک یان خوشکێکی کە هاوسەرگیری نەکردبێت) لەگەڵ خۆی ببات.
6. ئەوانەی لە هاوسەرەکانیان جیابوونەتەوە پێویستە وێنەیەکی کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ لەگەڵ (تەلاق نامه) پێشکەش بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگاکانی هەورامان پڕ لە چاڵ و تاسە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لە جەژنی قیامە؛ جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان دەکاتەوە