لیژنەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی بەرهەمی کارگەکانی کوردستان پێکدەهێنرێت
- بزنس
- 7 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
لیژنەیەکی باڵای هاوبەش لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنی بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی عێراق پێکدەهێنرێت، بەدواداچوون بۆ وەرگرتنی بەرتیلیش لە بازگەکانی کەرکووک و مووسڵ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە بازگەکانی کەرکووک و مووسڵ زیاتر لە سێ مانگە ڕێگری لە هەناردەکردنی بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی عێراق دەکرێت، بەو هۆیەوە سەدان کرێکار بێ کاربوونە و دەیان کارگەش داخراون. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دوو ڕۆژە شاندێکی باڵای ژوورە بازرگانییەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە بەغدایە و لەگەڵ یەکێتی پیشەسازی عێراق کۆبوونەتەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی شاندی هەردوولا چەند بابەتێکیان تاوتوێ کردوون و گەیشتوون بە سێ خاڵ:
یەکەم: هەردوو لا ڕێککەوتوون لیژنەیەکی باڵای هاوبەش پێکبهێنرێت بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕێگرییەکان و دۆزینەوەی چارەسەر.
10 هەزار کارگە لە هەرێمی کوردستان بەرهەمیان هەیە و تەنیا 35 یان بۆیان هەیە بەرهەم بۆ شارەکانی عێراق بنێرن، مەرجی عێراق ئەوەیە هەموویان کۆدی پیشەسازی تایبەت بە خۆیان هەبێت، بۆ ئەمەش دەبێت خاوەنی کارگەکان خۆیان لە وەزارەتی پیشەسازی عێراق تۆمار بکەن، ئینجا کۆدیان پێدەدرێت و ڕێگە بە بەرهەمەکانیان دەدرێت لە بازگەکاندا تێپەڕببن. ئەمە بیانووی بەغدایە، شاندی کوردستانیش داوای کردووە تاوەکو ئەم پرۆسەیە دەکرێت دەرگای هاناردەی بەرهەمەکان بکرێتەوە، ئەم داوایەش لە ڕێگەی لیژنەکەوە ئاراستە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکرێت.
دووەم: لە کۆبوونەوەکە باسی ئەو ئیمتیازانە کراوە کە کارگەکانی عێراق هەیانە و ئەوانەی هەرێمی کوردستان لێی بێبەشن، داوا کراوە ئیمتیازاتەکان ئەوانیش بگرێتەوە، وەک پاڵپشتی دارایی و لێخۆشبوون لە بڕێکی باج و پارەی کارەبا و..هیتد.
سێیەم: لیژنەکە بەدواداچوون لەسەر وەرگرتنی بەرتیل لە بەرامبەر تێپەڕبوونی کاڵا و بەرهەمەکان لەو دوو بازگەیە دەکات، واتە مووسڵ و کەرکووک.
پێشتر سەرچاوەیەک لە ژووری بازرگانی دهۆک بە ئاڤای ڕاگەیاندبوو، هەندێک کات لە بازگەکان 300 بۆ 400 دۆلار وەک بەرتیل لە هەر بارێک وەردەگیرێت ئینجا ڕێگەی پێدەدرێت هەناردە بکرێت.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد غەفوور، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی کە ئەندامی شاندەکەیە بە ئاڤای گوت: "ئەو پرسەمان ڕووبەڕووی شاندی بەغدا کردووەتەوە و ئەوان خۆشیان ئاگادارن، بەڵام لەبەر ئەوەی بەڵگە لەبەردەست نەبووە، تاوەک ئیستا ڕێکاری یاسایی نەگیراوەتەبەر، ئەم بابەتە یەکێک لە کارەکانی لیژنەکەیە و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارمەندی دیپلۆماسییمان زۆر کەمە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
داوای کەمکردنەوەی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکرێت