
نەخشەی عێراق - بڵندگۆکانی کارەبا
ئاڤا نیوز
دۆخی كارەبا لە زۆرێك لە گەڕەكەكانی بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق خراپە، بە قسەی دانیشتووانی ئەو شارانە، هەندێك كات چەندین كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەبڕدرێت و موەلیدەی گەڕەكەكانیش ئامادەنین كارەبا بدەن.
وێنە گەورەكە: قەیرانی نەبوونی كارەبا یەكێكە لە كێشە گەورەكان كە لە دوای پرۆسەی ئازادكردنی عێراقەوە بەرۆكی عێراقییەكانی گرتووە و تائێستاش چارەسەر نەكراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان، هاووڵاتیان گازاندە لە دۆخی خراپی كارەبا دەكەن كە دوای تێپەڕبوونی 20 ساڵ چارەسەر نەكراوە، هاوكات ئەنجوومەنی پارێزگا و بەرپرسانی خۆجێیی شارەكە بەوە تۆمەتبار دەكەن كە بەرژەوەندییان لەگەڵ خاوەن موەلیدە ئەهلیەكان هەیە، كە سەرەڕای كەمتەرخەمییان لە كەمكردنەوەی پێدانی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا، لێپرسینەوەیان لەگەڵ ناكرێ.
چی پێویستە بكرێت: حكومەتی عێراق نیازی هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبای بەغدا و شارەكانی دیكەی ناوەڕاست و باشووری عێراق، پڕۆژەیەكی ستراتیژی جێبەجێ بكات كە توانای گواستنەوەی وزەی 150%ـیە، ئەوەش بە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای گەیێنەری گەرمی و چاككردنەوەی گەیێنەرە كۆنەكان.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی کارەبا تەواوبوونی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی دوو هێڵی سەرەكی بۆ گواستنەوەی وزەی كارەبا ڕاگەیاند، كە هێڵەكانی قادسیە-دیوانیە بە ڤۆڵتیەی "132 كەی ڤی" كە درێژییەكەی 6.4 كیلۆمەترە، هەروەها هێڵی گواستنەوەی قادسیە-شامییە بە ڤۆڵتیەی "132 كەی ڤی" كە درێژییەكەی 16.6 كیلۆمەترە.
لەلایەكی دیكەوە: لە پارێزگای ئەنبار دەستكراوە بە دانانی تۆربینەكانی سێیەم و چوارەم لە وێستگەی كارەبا كە توانای بەرهەمهێنانی هەزار و 642 مێگاوات كارەبای هەیە، پڕۆژەكەش لە ساڵی 2013ـەوە وەستابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تاڵیبان لە لیستی تیرۆر دەردێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونی ئاڤا؛ سێ هاووڵاتیی كورد لە مالیزیا دەگەڕێندرێنەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی هەژماری من و پڕۆژەی ڕووناکی دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا بەهۆی خواردنی شاورمەوە دایک و باوکێک گیان لەدەست دەدەن
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە قەتەر سوودانی لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
پایتەختی نوێی ئیداری عێراق بەکوێ گەیشت؟