147 کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە لە تورکیا دەستگیرکران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کانوونی یەکەم

ئۆپەراسیۆنەکە لە 30 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان کراوە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بۆ دەستبەسەرکردنی ئەندام و لایەنگرانی پەکەکە لە 30 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان ڕێکخست و 147 گومانلێکراویان دەستگیرکرد.
چیرۆکی سەرەکی: لە ئۆپەراسیۆنی "گورز-28" کە لە شارە گەورەکانی ئیستەنبووڵ، دیاربەکر و ئەنتاڵیا و 27 پارێزگای دیکەی ڕێکخرابوو، 147 کەس بە گومانی ئەندامبوون و بەشداریکردنی لە چالاکییەکانی پەکەکە دەستبەسەرکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ئێکس ڕایگەیاند: "ئەو کەسانەی ماوەی 40 ساڵە بۆسە بۆ تێکدانی برایەتیمان دادەنێن، یەکبوون و پێکەوەبوونی گەلەکەمان دەکەنە ئامانج، "گرووپە تیرۆرستییەکان" لە خاکی تورکیا هەڵدەکۆڵین و دەریان دەکەین، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هێڵی سووری ئێمەیە".
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، دەستگیرکراوەکان تۆمەتبارن بە گواستنەوەی پارە بۆ پەکەکە، ڕێکخستنی چالاکییەکان، بڵاوکردنەوەی هەواڵ و پڕوپاگەندەکانی پەکەکە، هاندانی گەنجان بۆ ئەندام بوون لە پەکەکە. جگە لەوە چەکی بێ مۆڵەت و ماددەی هۆشدەر لە ماڵەکانیان دۆزراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ویتکۆف: زێلێنسکی داوای لێبوردنی لە ترەمپ کرد
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرەی پەکەکە لە هەولێر یاخود سلێمانی دەکرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی دەستپاکی هێڵی گەرمی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاسەوانی سنوور لە سنووری سلێمانی 21 كۆچبەری نایاسایی دەستگیر دەكات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان بۆ دەسەڵاتی دادوەری: ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەحمەد حاسوود بگرنەبەر
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پشیلەیەک دەبێتە هۆکاری پچڕانی کارەبای شەقامێکی سلێمانی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی کوردستان ئاگر دەکەوێتەوە و تەنیا قورئان ناسووتێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خاوەن زەوی چاوەڕێی وەرگرتنی ڕەزامەندیی زەویی سندووقی دەکەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع لەسەر هەشت خاڵ ڕێککەوتن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای لوبنان هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگ لە ئیسرائیل دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا داوای سزادانی بەرپرسانی سووریا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج وڵات لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بڕیار دەدەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: پەکەکە 700 گوندی لە کوردستان داگیرکردووە