میدیاکانی تورکیا: کۆنگرەی پەکەکە لە هەولێر یاخود سلێمانی دەکرێت

شەیری بکە لە:
میدیاکانی تورکیا: کۆنگرەی پەکەکە لە هەولێر یاخود سلێمانی دەکرێت

ژمارەیەک چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان لە قەندیل

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵی تیڤی 100ی تورکی بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکان، کۆنگرەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، لە هەولێر یاخود سلێمانی دەبێت، عێراق ڕێوشوێنی ئەمنی پێویست دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی پارێزراوبن، کۆنگرەکە لەلایەن عێراق و سووریا چاودێری دەکرێت. 

 

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لەمیانەی پڕۆسەی ئاشتیدا لە ڕێگەی شاندی ئیمرالییەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لە پەکەکە کرد کۆنگرە ببەستن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە، سەرجەم گرووپەکانی سەر بە پەکەکە چەکەکانیان دابنێن، بەگوێرەی زانیارییەکانی پشت پەردە "کۆنگرەکەی پەکەکە لە هەولێر یاخود لە سلێمانی دەبێت". 

 

زانیاریی زیاتر: هاجی یەکشکلی، کە نووسەر و ڕۆژنامەنووسی کەناڵی تیڤی 100ی تورکی بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکانی گوتی: کۆنگرەکە لە ماوەی چەند مانگێک دەکرێت و ناگەینە هاوین کۆتایی هاتووە،  پەکەکە لە هەولێر یان سلێمانی کۆنگرەی خۆی دەبەستێت، داواکراوە کە هیچ درۆن و فرۆکەیەکی سەربازی لێیان نەدا، سەرجەم ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و ئامادەکارییەکان لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەو ناوچەیە ڕێکدەخرێت، کۆنگرەکە لە لایەن عێراق و سووریا سەرپەرشتی دەکرێت.

 

- یەکشکلی کە جەختی کردەوە لەوەی زانیارییەکانی پشتڕاسکراوەتەوە سەبارەت بە چەکەکانی پەکەکە گوتی: سەرجەم چەکەکان لە پەکەکە وەردەگیرێنەوە و یەک یەک تۆمار دەکرێن.

 

-  تەواوی پرۆسەی ئاشتی هەر لەسەرەتاوە بە گوێرەی ئەو پلانەی بۆی داڕێژراوە بەڕێوەدەچێت و لە ماوەی سێ مانگ ئەم پرۆسەیە بە کۆتادێت.

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی ئاکپارتی ڕایانگەیاندووە، عێراق لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەدا، ئاگاداری خۆی دەبێت لە هێرشەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەو وڵاتانەی کە دەیانەوێت لە کاتی کۆنگرەکەکەدا پرۆسەکە تێکبدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: