قەدەغەکردنی مەلیکە کاردانەوەی فراوانی لێدەکەوێتەوە و هەڕەشەی خۆپێشاندان دەکرێت
- کوردستان
- 4 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
بڕیارەکەی یەکێتی بۆ قەدەغەکردن و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی مەلیکە خەڵکی تووڕە و نیگەران کردووە و هەڕەشەی خۆپێشاندانی گەورە دەکەن.
وێنە گەورەکە: قەدەغەکردن و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و مەلیکە بووەتە بابەتی گەرمی کوردستان، کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەوە و خەڵک هەڕەشەی خۆپێشاندان دەکات و دەڵێن، "قبوڵ ناکەین بەرپرسەکان دەیان ملیۆن دۆلار قازانجی لێ بکەن و بەس خەڵکی فەقیر زەرەر بکات".
ژمارەکان وادەڵێن: نزیکەی 35 هەزار ئۆتۆمبێلی سیکرابی مەلیکە لە سنووری سلێمانی داخڵکراون و ئیدارەی گشتی یەکێتی 105 ملیۆن دۆلاری لە ڕێگەپێدان و ئەم بازرگانییە قازانج کردووە. بە جۆرێک هەر ئۆتۆمبێلێک بەرامبەر سێ هەزار دۆلار داخڵ کراوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: شەوی ڕابردوو 2024\3\12 لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل ئاشكرای کرد کە جگە لەم ئۆتۆمبێلانە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و حیزبەکەی دەستیان لە هێنانی ژمارەیەكی زۆر لە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و مۆدێل كۆن هەبووە.
لەلایەکی دیکە: لاهوور شێخ جەنگی باسی لەوەش کرد کە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمساڵ ئیدارەی گشتیی یەكێتی داوای لە خاوەن مەلیکەکان کردووە ئەگەر ئاڵا و وێنەی سەرۆکی یەکێتی لە ئۆتۆمبێلەكانیان بدەن و بانگەشە بۆ یەکێتی بکەن، ئەوا کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکات و بەناویان دەکەن، ئەوانیش بە قسەیان کردوون و ئۆتۆمبێلەكانیان سەوز پۆش کردووە، بەڵام ئەنجامەکەی چی بوو؟ خۆتان ئەیبینن ئەوا هەڵبژاردن تەواو بوو، قەدەغەیان کردن و ئێستا دەستیان بەسەردا دەگرن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا قسەی لەگەڵ چەندین خاوەن مەلیکەدا کردووە، زۆر تووڕە و نیگەرانن، یەکێکیان دەڵێت ئاسایشی یەکێتی هەڕەشەی لێکردووین، هەر شۆفێرێکی مەلیکەیەک قسە بۆ میدیاکان بکات دەچنە ماڵەکەی، ئۆتۆمبێلەکەی باردەکەن و دەستیبەسەردا دەگرن.
کاردانەوەکان: خاوەن پێشانگایەکی فرۆشتنی مەلیکە دەڵێت، ئەم بڕیارەی یەکێتی تەنیا خەڵکی فەقیر و هەژار زەرەمەند دەبێت و خۆیان زەرەر ناکەن، ئەم مەلیکانە بەرپرسی یەکێتی هێنایان و ساغیان کردەوە بەسەرخەڵکدا، ئێستاش خۆیان ناکەن بە خاوەنی.
خاوەن مەلیکەیەکی دیکە دەڵێت، "ئەم ئۆتۆمبێلانە خۆیان هێناویانەتە ئەم وڵاتە، خۆ لەگەڵ بارانا نەباریون. من سێ ساڵە مەلیکەم پێیە هەر نەچوومەتە لای فیتەر تەنیا بەنزین و ڕۆنم گۆڕیوە، ئەوەنە پاک و باشە، بۆیە داوا لە حکومەتی کوردستان دەکەم فریامان بکەوێت و دەربامان بکەن لەو کێشەیەی تێی کەوتووین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگاکانی هەورامان پڕ لە چاڵ و تاسە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لە جەژنی قیامە؛ جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان دەکاتەوە