فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە

شەیری بکە لە:
فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە

لۆگۆی پارتی و یەکیتی، گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی بەر لەدەستپێکردنی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە و تاوتوێی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا.

 

وێنە گەورەکە: یەكێک لە بڕگەکانی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، کە لەلایەن بەتەمەنترین ئەندام سەرپەرشتی دەکرێت هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە، پارتی و یەکێتی بەئامانجی دابەشکردنی پۆستەکان گفتوگۆ دەکەن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەر لە دەستپێکردنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کۆبوونەتەوە، تاوتوێی دۆخی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کرد.
 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران دوو ئەگەر لە ئاردان، یەكێکیان پارتی و یەكێتی لەسەر پۆستەکان ڕێککەوتنیان کردبێت سەرۆک، جێگر و سکرتێر هەڵبژیردرێت.


دووەم: دوای سوێندخواردنی یاسایی پەرلەمانتاران ئەندامانیان بێنە دەرەوە و ڕێژەی یاسایی دانیشتن بشکێندرێت و دانیشتنەکە بەکراوەیی جێبهێڵدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ