لە گوندێکی ئاکرێ ماوەی 100 ساڵە کریستیان و موسڵمانەکان پێکەوە دەژین

شەیری بکە لە:
لە گوندێکی ئاکرێ ماوەی 100 ساڵە کریستیان و موسڵمانەکان پێکەوە دەژین

دیمەنی قەزای ئاکرێ. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

لە گوندێکی ئاکرێ، ماوەی سەدەیەکە کریستیانەکان و موسڵمانەکان پێکەوە دەژین و بەشداری لە بۆنە و پرسەکانی یەکتریش دەکەن، بێ ئەوەی تا ئێستا هیچ کێشەیەک لە نێوانیان ڕووبدات.

وێنە گەورەکە: پێکەوە ژیانی ئایین و نەتەوە و پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان مێژوویێکی دێرینی هەیە و لە زۆربەی ناوچەکان هەموویان بەیەکەوە دەژین و بەشداری لە بۆنە خۆش و ناخۆشەکانی یەکتر دەکەن و ڕێز لە یەکتر دەگرن.

لێدوانی فەرمی: عەبدیشو ئیشو میخائیل، موختاری گوندی نهاڤا لە ئاکرێ کە لە پێکهاتەی کریستیانە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ماوەی 100 ساڵە ئێمە و موسڵمانانی گوندەکەمان، بێ ئەوەی یەک گرفت لەنێوانمان دا ڕوویدابێت پێکەوە دەژین و بەشداری لە خۆشی و ناخۆشییەکانی یەکتری دەکەن.

خاڵە هاوبەش و جوانەکانی پێکەوە ژیان لە نێوان کریستیان و موسڵمانانی گوندی نهاڤای ئاکرێ:

٠ پێکەوە بەشداری بۆنە ئایینی و نەتەوەیی و خۆشی و ناخۆشیەکانی یەکتری دکەن.

٠ لە زۆربەی بۆنەکانیاندا کەسایەتیە دیارەکانیان لەسەر یەک سفرە کۆدەبنەوە.

٠ لە زۆر ڕووەوە هاوکاری و پشتگیری بەردەوامی یەکتری دەکەن.

زانیاریی زیاتر: کریستیانەکانی گوندی نهاڤا دەلێن: ئەگەر ئازادی و پێکەوەژیانێک بۆ کریستیانەکان هەبێت، تەنیا لە هەرێمی کوردستان هەیە و دەشلێن، هەتا دونیا ماوە ئێمە و موسڵمانانی کوردستان بە تایبەت دانیشتوانی گوندی نهاڤا وەک خوشک و برا دەژین و هەرگیز  پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکانمان ناپچڕێنن و نابینە کێشە بۆ یەکتری.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 90%ـی کریستیانەکانی عێراق، لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەژین و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کەش و ژیانێکی ئارامی بۆ ڕەخساندوونە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: