بەردی بناغەی زانکۆی شنگال دادەنرێت

شەیری بکە لە:
بەردی بناغەی زانکۆی شنگال دادەنرێت

دیمەنێک لە قەزای شنگال، سەرچاوە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانی، بڕیارە ئەم هەفتەیە بەردی بناغەی زانکۆی شنگال دابنرێت.

چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕزگارکردنی شنگال لە دەستی داعش و دەستکردن بە ئاوەدانکردنەوەی قەزاکە،  چەندین ساڵە کردنەوەی زانکۆیەک یەکێک لە داخوازییەکانی خەڵکی دەڤەرەکەیە، دوێنێش لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕەزامەندی لەسەر درا.

لێدوانی فەرمی: مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، بڕیارە ئەم هەفەتەیە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و یەکە ئیدارییەکانی شنگال، بە دەستپێشخەری نادیە موراد بەردی بناغەی زانکۆکە دابنرێت.

زانیاری زیاتر: باڵەخانەی زانکۆکە لە گوندی ئادیکا دروست دەکرێت کە دەکەوێتە باکووری چیای شنگال و 150 دۆنم زەوی بۆ دابینکراوە.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: