قۆناغی سێیەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
- کوردستان
- 30 تشرینی دووەم

پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان، وێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئامار
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شەممە کۆتا قۆناغی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
وێنە گەورەكە: پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەردەوامە و قۆناغی دووەمی سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان و عێراق لە ڕۆژانی 20 و 21-11-2024 بەڕێوەچوو كە تێیدا دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیێنرا، ئەمڕۆ دوا قۆناغی پرۆسەكە دەستپێدەكات.
لێدوانی فەرمی: دڵزار حەسەن، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمە کۆتا قۆناغی پڕۆسەی سەرژمێرییە و بۆماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت، هاوکات 77 پرسیار ئاڕاستەی ئەو خێزانەنە دەکرێت کە کارمەندانی بژمێر سەردانییان دەکەن لەبارەی دۆخی ئابووری خێزان و شوێنی نیشتەجێبوون و ژمارەی ئەندامانی خێزان و چەندین پرسیاریی تر.
زانیاریی زیاتر: چەندین پرسیاریی تایبەت بە خزمەتگوزارییەکانی بوونی ئاو و کارەبا و شێوازی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک و بوونی پێداویستی ناوماڵ لە خێزانەکان دەکرێت بە ئامانجی دیاریکردنی ئاستی بژێوی گشتیی هاووڵاتییان.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر، ئاماژەی بەوەدا، ئەو کەسانەی بۆ قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان گەڕابوونەوە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، پێویستە ئەندامێکی خێزانەکەیان لەو شوێنانە بمێنەوە بۆ ئەوەی مافی خۆیان بە تەواوی وەرگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگاکانی هەورامان پڕ لە چاڵ و تاسە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لە جەژنی قیامە؛ جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان دەکاتەوە