كێشەی ئاوەڕۆی پردی سەیداوەی هەولێر چارەسەر دەكرێت

شەیری بکە لە:
كێشەی ئاوەڕۆی پردی سەیداوەی هەولێر چارەسەر دەكرێت

وێنە: سەعید عەبدوڵڵا

ئاڤا نیوز


ساڵانە لەکاتی بارانبارینی زۆر، باراناوێکی زۆری لە نزیک پردی سەیداوەى هەولێر کۆدەبێتەوە و ئەمساڵ بەو هۆیەوەی نزیکەی 10 ئۆتۆمبێل، ژێرئاو کەوتن.


لێدوانی فەرميی: گەڕەکی سەیداوە بە بەردەوامیی مەترسیی كۆبوونەوەی ئاوی لەسەرە، بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە لەومەودوا مەترسیی نامێنێت. ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، وای بە ئاڤا نیوز گوت.


زانیاريی زیاتر: بەهۆی ئەو خزمەتانەی حکومەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی كۆبوونەوەی ئاو و ڕێکارەکانی کەمکردنەوەی ئەگەرەکانی كۆبوونەوەی ئاو گرتییەبەر، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا "42 ملیار دینار" لەلایەن حکومەتەوە خەرجکراوە بۆ ئەم مەبەستە. 


ئەوەی بێویستە بیزانیت: پردی سەیداوە بە سرووشتی خۆی نزمترین شوێنی هەولێرە و بازاڕێکی "شەعبیە" و ڕۆژانە هەرچەندی پاک دەکرێتەوە، پاشماوەی کاسبکارەکانی لێ دەمێنێتەوە. 


باکگراوند: لە شاری هەولێر چوار شوێن ماوە سەرەرای هەموو ئەو پرۆژانەی کراون، مەترسیی ڕوودانی كۆبوونەوەی ئاوی تا ئێستاش هەیە، ئەوانیش گەڕەکی سەیداوە، گڵکەند و بەرزەپردی شەهید ئەکرەم مەنتک و بەرزەپردەکەی نزیک فاملی مۆڵە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ