بایدن چەکێکی نوێ دەداتە ئۆکرانیا

شەیری بکە لە:
بایدن چەکێکی نوێ دەداتە ئۆکرانیا

سەرۆکی ئۆکرانیا و ئەمریکا. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

لەگەڵ هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی بایدن بۆ ئۆکرانیا بۆ بەکارهێنانی مووشەکی دوورمەودا لە هێرشە سنووردارەکانیدا، ئێستا جۆرە چەکێکی نوێ بە بەهای 275 ملیۆن دۆلار پێشکەش بەو وڵاتە دەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ڕەزامەندی داوە لەسەر دابینکردنی مینی دژەمرۆیی بۆ ئۆکرانیا، بەڵام  نابێت لەو شوێنەی خەڵکی مەدەنی تێدا نیشتەجێیە بەکاربهێنرێت، ئۆکرانیا بەڵێنی داوە کە لەو ناوچانە بەکاری نەهێنێت.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەم هەنگاوانەی ئەمریکا دەبێتە هۆی ئەوەی پێشڕەوەییەکانی ڕووسیا کەم بێتەوە، دواجار دوێنێ 19-11-2024 ئۆکرانیا بە مووشەکی دوورمەودای دروستکراوی ئەمریکا، هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی ڕووسیا. 

 

بۆچوونی لایەنی  بەرامبەر: مۆسکۆ نیگەرانە لەو هەنگاوانەی ئەمریکا و دابینکردنی ئەم جۆرە چەکانە بۆ ئۆکرانیا و گوتی: ئەمە ئاماژەیەکی ڕوونە کە ڕۆژئاوا دەیەوێت ململانێکان زیاد بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ