چیرۆکی هەڵاتنی چەند ئافرەتێکی سوودانی بۆ وڵاتی چاد

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

ژمارەیەک ئافرەتی سوودان بەهۆی شەڕ و ململانێکان بە ناچاری وڵاتەکەیان بەرەو چاد بەجێدەهێڵن و لە ڕێگەدا تووشی چەندین ڕووداوی ترسناکە دەبنەوە.
 

چیرۆکی سەرەکی: ئەو کچانە ئەو تەرمانەیان لەبیرە کە لەکاتی هەڵهاتن بەسەریاندا ڕایانکردبوو، ئەو ساتەشیان لەبیرە کە هاوسەرەکانیان لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە هێرشیان دەکرێتە سەر.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئافرەتانی سوودان بەزۆری لەلایەن کارمەندانی فریاگوزاری کەمپی پەنابەران روووبەڕووی دەستدرێژیی دەبنەوە، هەروەها بۆ ڕایی کردنی کارەکانیشیان داوای پارەیان لێدەکرێت.

 
لەلایەکی دیکەوە: سابین نانا، ئەفسەری توندوتیژی جێندەری لە کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت: " ئەو هاوکارییەی پێشکەش بە ئاوارە و پەنابەران دەکرێت، ڕەنگە هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی بە ناچاری پەنا بۆ هەندێک کار ببەن، بۆ ئەوەی بژین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ