درۆنێکی مقاومەی ئیسلامی لە عێراق، لەکاتی ئاراستەکردنی بەرەو ئیسرائیل، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
هێرشەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆ سەر پێگەکانی ئیسرائیل بەردەوامە و تاوەکو دێت ژمارەی هێرشەکانی زیاتر دەکات.
وێنە گەورەکە: لەوەتەی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و حیزبوڵڵا، هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراقەوە بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوامە، ئەگەرچی چەندجارێک ئەمریکا هۆشداری بە عێراق داوە بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ئەو گرووپانە بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا دەسەڵاتدارانی عێراق نەیتوانیوە کۆنترۆڵی ئەو گرووپە چەکدارانە بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ڕۆژی 16-11-2024 لە ڕێگەی دوو درۆنەوە چەند ئامانجێکی گرنگیان لە ناوچەی ئوم ڕەشراش "ئایلات" کردووە ئامانج و جەخت لە بەردەوامی هێرشەکانیانیشان بۆسەر پێگەکانی ئیسرائیل دەکەنەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەهۆی بەردەوامی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە سەرەتای ئەم مانگە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکان بکات لە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
زێلینسکی: کۆتایی بە شەڕ دەهێنم
- کولتوور
- 19 خولەک لەمەوپێش
24 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی ئەحمەد كایا تێدەپەڕێت
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی دیداری "سوهرەوەرد تا شارەزوور" بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا ڕێکاری نوێ بۆ هاتنی لێشاوی پەنابەران دادەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ساڵانە هەشت ملیار دۆلار لە خواردنە ناتەندروستەکان خەرج دەکرێت
11 تشرینی دووەم
لە هەولێر کرێکارانی بیانی لەبەرچاوی خەڵک خۆیان دەشۆن
10 تشرینی دووەم
دۆنەر کەباب ناکۆکی دەخاتە نێوان ئەڵمانیا و تورکیا
10 تشرینی دووەم
ژنان لە ئەمریکا پیاوان بایکۆت دەکەن
10 تشرینی دووەم
تیکتۆک بەفەرمی لە کەنەدا قەدەغە کرا
7 تشرینی دووەم
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پلاندانانی عێراق وردەکاریی سەرژمێری بۆ ئاڤا دەخاتەڕوو
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مێژووی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە عێراق
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای زیاتر لە حەوت ساڵ یەکەم بانگ لە منارەی حەدباوە دەدرێت