ئەمریکا بنکەیەکی بەرگریی ئاسمانی لە پۆڵەندا دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا بنکەیەکی بەرگریی ئاسمانی لە پۆڵەندا دەکاتەوە

ئاڵای وڵاتی پۆڵەندا و ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

ئەمرۆ چوارشەممە ئەمریکا بە فەرمی بنکەیەکی بەرگریی ئاسمانی لە باکووری پۆڵەندا بە ئامادەبوونی سەرۆکی پۆڵەندا کردەوە.

 

چی ڕوودەدات: ئەم بنکەیە لە ڕیزدیکۆڤۆ نزیک کەناراوەکانی بالتیکە و لە ساڵی 2000ـەوە کاری تێدا دەکرێت. ئەمرۆ 13-11-2024 بە فەرمی لەلایەن ئەمریکاوە کرایەوە و هێزەکانی ئەو وڵاتە لەو بنکەیە دەستیان بە ئەرکەکانیان کرد. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕادۆسلاڤ سیکۆرسکی، وەزیری دەرەوەی پۆڵەند ڕایگەیاند، ''ئەم بنکەیە کاتێکی زۆری خایاند، بەڵام ئەمە ئیرادەی جیۆستراتیژی ئەمریکا دەسەلمێنێت و هاوپەیمانێتی پۆڵەندی-ئەمریکی بەهێزە، بێ گوێدانە ئەوەی کێ لە پۆڵەندا و واشنتن حوکم دەکات''. 

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لەبارەی کردنەوەی ئەو بنکە سەربازییە لەلایەن ئەمریکاوە لە نزیک سنوورەکانی  وڵاتەکەی، کرێملن دەڵێت، "هەوڵێکە بۆ سنووردارکردنی ڕووسیا".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ