دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیركردنی دوو گرووپی "تیرۆریستیی" ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیركردنی  دوو گرووپی "تیرۆریستیی" ڕاگەیاند

ئاڤا نیوز

 

دەزگای ئاسایشیی هەرێم دەڵێت، لە سنووری پشدەر و بتوێن دوو گروپی "تیرۆریستی"یان ئاشکرا کردووە کە لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بیری توندڕەوی داعشیان بڵاودەکردووەتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرميی: بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم زانیارییان دەستکەوتووە لەسەر بوونی دوو گروپ لە دەڤەری پشدەر و بتوێن کە لەڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بیری توندڕەويیان وەرگرتووە و  پیلانیان هەبووە بچنە ڕیزەکانی داعش و ببنە چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستییە.


زانیاريی زیاتر: دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگەی درووست، لە ماوەی 20 ڕۆژ خرانە ژێر چاودێری بەردەوام و پاشان بە ڕەزامەندی دادوەر لە قەڵادزێ 10 تیرۆریست دەستگیرکران کە دووانیان ژنن.


"دواتریش لە ڕانیە، قەڵادزێ، ژاراوە، حاجیاوا، شکارتە 20 تیرۆریستی دیکە دەستگیرکران، ئەو گرووپە تیرۆریستییە چەندین جار پیلانیان داناوە بچنە ناو چەکدارەکان، بەڵام بە بڕیاری داعش کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەبووە لەگەڵیان لەناو شارەکان هێڵراونەتەوە". دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەمەی ڕاگەیاندووە.

 

باكگراوند: دوو هەفتە لەمەوبەر ئاڤا نیوز ئەوەی ئاشكراكرد لە سنووری سلێمانی  25 كەس بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی بیری تووندڕەویی دەستگیركراون.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ