هاوکاریی دارایی مانگی 10ی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

شەیری بکە لە:
هاوکاریی دارایی مانگی 10ی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

ئەفسەرێکی پێشمەرگە لەگەڵ بڕێک پارە، گرافیک - ئاڤا

ئاڤا نیوز 

 

هاوکاریی دارایی  مانگی 10ی هاوپەیمانان بۆ بانکەکان نێردراوە و سبەی پێنچشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، هاوکات زیاتر لە 20 هەزار پێشمەرگە لەڕێگەی هەژماری من هاوکارییەکە وەردەگرن.

 

وێنە گەورەکە: نزیکەی 50 هەزار پێشمەرگە مانگانە هەر ئەفسەر و پلەدارێک بڕێک وەک هاوکاری دارایی لە هاوپەیمانان وەردەگرن، تاوەکو 01-01-2026 پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، "هاوکاری دارایی هاوپەیمانان خراوەتە هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بانکەکان نێردراوە و سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 20 هەزار پێشمەرگە لەڕێگەی هەژماری منەوە هاوکارییەکە وەردەگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ