حکومەتی عێراق بڕە پارەیەک بۆ فەرمانبەران زیاد دەکات

  • بزنس
  • 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
حکومەتی عێراق بڕە پارەیەک بۆ فەرمانبەران زیاد دەکات

گرافیک، ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە خەرجکردنی کرێی کاتی زیادە لە دەوامی ئاسایی بۆ ئەو فەرمانگانەی فەرمانبەرەکانیان دەوامی زیاتر لە کاتی خۆیان دەکەن.

 

چیرۆکی سەرەکی: سێشەممە 3-12-2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا کرێی کاتی زیادە بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرج بکات کە زیاتر لە دەوامی ئاسایی هەفتانە دەوام دەکەن.

 

زانیاریی زیاتر: بڕی کرێی دەوامی زیادە بەمشێوەیە دەبێت:

یەکەم:
ئەلف- بڕی پێنج هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی پلە یەک تا چوار.
ب-چوار هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی پلە پێنج بەرەو خوار.

 

دووەم: کرێی زیادەی دیاریکراو لە حاڵەتی کارکردن لە ڕۆژانی پشووی هەفتانە یان پشووی فەرمی بەمشێوەیە دەبێت:
ئەلف - شەش هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی پلە یەک تا چوار.
ب- پێنج هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی پلە پێنج بەرەو خوار.

 

گۆشەیەکی دیکە: بەگوێری ڕاگەیێنراوەکە، پێدانی دەسەڵات بە وەزیر و سەرۆکی ئەو  فەرمانگەیە کە سەر بە وەزارەتێک نییە، بۆ دەستنیشانکردنی ژمارەیەک فەرمانبەر لە نێوان 10% بۆ 20% بۆ کارکردن لە دەرەوەی دەوامی فەرمی، ڕۆژانی دەوامی هەفتانەی ئاسایی، ڕۆژانی پشووی هەفتانە، یان پشووی فەرمی.

 

لەلایەکی دیکە: وەزارەتی دارایی بەرپرسیارە لە دەرکردنی ئەو ڕێنماییانەی پێشتر ئاماژەیان پێکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ