چەند خۆراکێک ئەگەری تووشبوون بە 14 جۆری جیاوازی شێرپەنجە کەم دەکەنەوە
- تەندروستی
- 29 تشرینی دووەم
خۆراک و تەندروستی، وێنە: ARM NEWS
ئاڤا نیوز
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، خواردنی ئۆمێگا 3 و ئۆمێگا 6 کە لە خۆراکە ڕووەکییەکان و ماسی دا هەن کاریگەری لە سەر کەم بوونەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە هەیە.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری نێودەوڵەتیی شێرپەنجە بڵاوکراوەتەوە، تا ڕێژەیی چەوری ئۆمێگا-3 و ئۆمێگا-6 لە خوێندا زیاتر بێت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمترە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر کایکسۆنگ کالڤین یی، لە بەشی جینات لە زانکۆی جۆرجیا ڕایگەیاند: "ترشە چەورییەکانی ئۆمێگا 3 زیاتر بەسوودن بۆ گەشەکردنی مێشک و تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان، لە کاتێکدا ترشە چەورییەکانی ئۆمێگا 6 بەسوودن لە بەرگری و تەندروستی پێست".
زانیاریی زیاتر: کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی ئاماژەی بەوە داوە، ئۆمێگا 3 و ئۆمێگا 6 مەترسی تووشبوون بە 14 جۆری جیاوازی شێرپەنجە کەم دەکەنەوە ، لەوانە شێرپەنجەی قۆڵۆن، گەدە، سییەکان، مێشک، میزڵدان و جۆرەکانی دیکە.
ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا 3 بریتین لە: سەلەمون، سەردین جۆرێکی ماسییە، گوێز، تۆوی کەتان و سۆیا.
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا 6 بریتین لە: زەیتی گوڵەبەڕۆژە، گوێز، زەردێنەی هێلکە و بادەم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران دەکاتە ئاماج
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
10 ڕۆژە مقاوەمەی عێراقی هیچ هێرشێکی نەکردووەتەسەر ئیسرائیل
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ئامادە دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هۆشداری لە بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی نانخواردن دەدرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن؛ پڕۆژە گەورە و بێوێنەکەی گەنجانی کوردستان
2 کانوونی یەکەم
پووتین داوای لێبوردن لە مێرکڵ دەکات
30 تشرینی دووەم
ڕێگاچارەی گرفتی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەران ئاشكرا دەكرێت
29 تشرینی دووەم
پەرلەمانی ئوسترالیا یاسای قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بۆ منداڵان پەسەند دەکات
29 تشرینی دووەم
- تەندروستی
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی نانخواردن دەدرێت
- تەندروستی
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگنوسان یەکێک لە نیشانەکانی شێرپەنجەی سییەکانە
- تەندروستی
- 1 کانوونی یەکەم
خەوی ناڕێک مەترسی تووشبوون بە چەندین نەخۆشی زیاد دەکات
- تەندروستی
- 1 کانوونی یەکەم
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئایدزە