هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی دوو مانگ بۆ بەغدا دەنێرێت

  • بزنس
  • 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی دوو مانگ بۆ بەغدا دەنێرێت

لۆگۆی حکومەت و دیناری عێراقی، گرافیک؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی مانگەکانی حەوت و هەشت ڕەوانەی بەغدا دەکات، کە یەکێک لە مەرج و داواکارییەکانی حکومەتی عێراقە بۆ ناردنی مووچە.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێستا سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆی مانگەکانی حەوت و هەشتن و لە ڕۆژانی داهاتوودا دەنێردرێت، ئەمە بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق هیچ بیانووێکی بۆ ناردنی مووچە نەمێنێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: 
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام جەخت دەکاتەوە سەرجەم پابەندییەکانی بەرامبەر حکومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردوون، بەڵام حکومەتی عێراق هێشتا ئامادە نییە تەواوی مووچە بنێرێت، لەکاتێکدا لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 کراوە، بەڵام تەنیا 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 ناردووە و بڕی 235 ملیار دیناریش کورتهێنان هەیە.

ئەمەش بزانە:
بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە 50%ی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی عێراق بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: