ئەمریکا گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران دەکاتە ئاماج

شەیری بکە لە:
هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

ئاڤا نیوز 

 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای دەکات هێزەکانی ئەمریکا گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەی ئەلبوکەمال نزیک سنووری سووریا- عێراق کردە ئامانج.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا بە مووشەک و هێرشی ئاسمانی چەند پێگەیەکی گرووپەکانی سەر بە ئێرانی کردووەتە ئامانج لە ناوچەکانی جەلا، غەبرە، ئەلسەیال، حەسەرات و پشتێنەی سەوز لە ناوچەی ئەلبوکەمال، هێشتا نەزانراوە زیانی گیانی هەبووە یان نا.

 

لەلایەکی دیکەوە: شەش ئەندامی پاسەوانی کۆماریی سووریا لە لیوای 104 گیانیان لەدەست دا لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی سەربازیی دێرەزوور.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئاڵۆزییەکانی سووریا زیاتر دەبن کە دوا بە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لوبنان، هەفتەی ڕابردوو گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هێرشی بەرفراوانییان کردە سەر ناوچەکانی ژێرە کۆنترۆڵی سوپای سووریا و توانیان بە ماوەیەکی کەم پارێزگاکانی حەلەب و ئیدلیب و چەندین ناوچەی دیکە کۆنترۆڵ بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: