بەهۆی بەکارهێنانی خاکی عێراق مقاوەمەی ئیسلامی هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 27 تشرینی یەکەم
چەکدارانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق
ئاڤا نیوز
مقاوەمەی ئیسلامی بەهۆی بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ لێدان لە دامەزراوەکانی ئێران، هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەبێت باجی ئەو کارەیان بدەن.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 26-10-2024 وەک وەڵامێک بۆ هێرشە مووشەکییەکەی تاران بۆ سەر تەلئەڤیڤ لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مقاوەمەی ئیسلامی وەک بەشێک لە کەتیبەکانی حیزبوڵڵا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: "بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق بۆ لێدان لە دامەزراوەکانی ئێران پێشینەیەکی مەترسیدار بوو کە پێشتر ئێران بەخۆیەوە نەیبینیوە، سەرەڕای بوونی زانیاریی کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات خاکی ئوردن و بیابانی حیجاز وەک ڕاڕەوێک بۆ فڕۆکەکانیان بەکار دەهێنن و ئەمەش بەبێ بوونی ڕێککەوتن و پلانی پێشوەختە لەگەڵ ئەمەریکییەکان کە بەسەر ئاسمانی عێراقدا زاڵ بوون، ڕووی نەدەدا".
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی مقاوەمە: "دەستدرێژی کردنە سەر کۆماری ئیسلامی لە لایەن قەوارەیەکی بەدکار و بێگانە لە ناوچەکە سەرپێچییەکی مەترسیدارە و بۆ ئەمەش دەبێت ئەمریکا باجی کەمتەرخەمی خۆی بدات لە بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق، ئەمەش بە یارمەتی خوای گەورە لە کات و شوێنی خۆیدا دەبێت".
لەلایەکی دیکە: کەریم علێوی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دەرفەت بە ئیسرائیل دراوە بۆ ئەوەی ئاسمانی عێراق بەکار بهێنێت بۆ لێدان لە ئێران" و گوتیشی: " ئەگەر ئەمریکا ڕێز لەو ڕێککەوتنانە نەگرێت، ئەوا گرووپە چەکدارەکان مافی خۆیانە لەنێو خاکی عێراق هێرش بکەنە سەر ئەمریکا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەزار مامۆستای وەزارەتی پەروەردە داوای گواستنەوەی میلاکیان دەکەن
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زنجیرەی Paradise دەست بە نمایشدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە مەخموور داوا دەکرێت خاوەن ئەسپەکان ناسنامە و پاسپۆرت بۆ ئەسپەكانیان دەربهێنن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی چینی لە پێشبڕکێیەکی جیاوازدا بە هەزاران دۆلار وەک پاداشت دەداتە کارمەندەکانی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بیڵ گەیتس هۆشداریی بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێ دەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەندێک بۆ پێگەیاندنی ڕاهێنەری فێرکردنی شۆفێری دەکرێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ئامادە دەکرێت
26 کانوونی دووەم
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتی عێراق 300 هەزار بەرمیل کەمدەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ماددە هۆشبەرەکان بازرگانێکی کورد لە دیالە دەستگیر دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی عێراق لە هۆڵەندا گڕدەگرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی پەلەوەر و بەرهەمەکانی لە هەرێمی کوردستانەوە قەدەغە دەکات
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ: بەهۆی دەستدرێژی زیاتر لە چوار هەزار کەس لە خزمەت دەرکراون