
ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا - گرافیکی ئاڤا (ڕامتین هەمەوەند)
ئاڤا نیوز
دوای ئەو هێرشەی کرایە سەر کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی تورکیا سکرتێری گشتیی ناتۆ پشتیووانی هاوپەیمانێتییەکەی بۆ تورکیا دووپاتکردەوە.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، بە تەقینەوە و دەستڕێژیی گوللە هێرش کرایە سەر کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی تورکیا لە ئەنقەرە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مارک ڕووتێ، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، " کەمێک پێش ئێستا لەبارەی هێرشە تیرۆرستییەکەی ئەنقەرە، قسەم لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد پێم ڕاگەیاند، پشتیووانیتان دەکەین و لەگەڵتان دەبین."
لەلایەکی دیکەوە: مارک ڕووتێ لە بەشێکی ڕاگەیێنراوەکەیدا نووسیویەتی. "پەیامەکەم زۆر ڕوون بوو: هاوپەیمانی ناتۆ پشتییوانی تورکیا دەکات"
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکان لە هێرشەکەدا چوار کەس کوژران و چواردە کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دوای ڕووداوەکە میدیاکانی تورکیا ئەوەیان بڵاوکردەوە، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە شوێنەکە بیستراوە، هاوکات ڤیدیۆی هێرشی چەکداری و پێکدادان لە شوێنی ڕووداوەکە بڵاوکراوەتەوە، وەک لە ڤیدیۆکانیش دەردەکەوێت یەکێک لە چەکدارەکان ژن بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەمین فێستیڤاڵی ئەسپسواری لە قەزای شارەزوور کرا
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن بەشداری لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا دەکات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانی: ئاوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەلەوانی شیاو نین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر حووسییەکان زیاتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
ئازادکردنی زەبری گەشەپێدانی چین، هاوبەشکردنی دەرفەتەکان بۆ هەماهەنگی جیهانی
8 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر حووسییەکان زیاتر کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 13 ساڵ ئەردۆغان لەگەڵ شاندی دەم پارتی کۆبووەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل بەهۆی نامەیەک دەیان فڕۆکەوان لە ڕیزەکانی دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ڕۆژی شەممە دانووستانی ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکادا دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئەردۆغان لە کۆبوونەوەدان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا و ئیسرائیل بۆ ڕیگریکردن لە پێکدادانی سەربازی کۆدەبنەوە