ڕێبەری بزووتنەوەی خزمەت کۆچی دوای کرد

شەیری بکە لە:
ڕێبەری بزووتنەوەی خزمەت کۆچی دوای کرد

فەتحوڵڵا گولەن، رێبەری بزووتنەوەی خزمەت، وێنە: ozcankeles

ئاڤا نیوز

 

 فەتحوڵڵا گولەن، ڕێبەری بزووتنەوەی خزمەت، لە تەمەنی 83 ساڵیدا لە ئەمریکا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایکرد.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی 21-10-2024، لە کاتی وەرگرتنی چارەسەر لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا لە وڵاتی ئەمریکا، گولەن لە تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دوای کرد.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تورکیا فەتحوڵڵا گولەنی خستۆتە لیستی تیرۆرەوە و تۆمەتباری دەکات بەوە یەکێک بووە لە پیلان داڕێژەرانی کودەتاکەی ساڵی 2016 دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا.

 

زانیاریی زیاتر: پێشتر چەند جارێک تورکیا داوای لە ئەمریکا کردبوو گولەن ڕادەستی تورکیا بکاتەوە. 


باکگراوند: محەممەد فەتحوڵڵا گولەن، لە ساڵی 1941 لە ئەرزروومی تورکیا لە دایکبووە، هاوکات بانگخوازی ئاینییە و  رێبەری بزووتنەوەی خزمەت بوو، لە ساڵی 1999 تورکیای بە جێهێشتووە و لە ئەمریکا نیشتەجێبووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ