هێرشێکی درۆنی بۆ سەر حەیفای ئیسرائیل دەیان برینداری لێدەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمبوولانسەکان بریندارانی هێرشەکەی حەیفا دەگوازنەوە

ئەمبوولانسەکان بریندارانی هێرشەکەی حەیفا دەگوازنەوە

ئاڤا نیوز 

 

لە هێرشێکی درۆنیدا بۆ سەر حەیفای ئیسرائیل 40 بریندار لێکەوتووەتەوە و گەیێنراونەتە نەخۆشخانە، کە ڕەوشی بەشێک لە بریندارەکان سەختە.

 

چی ڕووی دا: حیزبوڵڵای لوبنان هێرشێکی درۆنی کردە سەر شاری بینیامینا لە ناوەڕاستی ئیسرائیل و بەگوێرەی دامەزراوەی فریاگوزاریی ئیسرائیل لە هێرشەکەدا لانیکەم 3 کەس کوژراوە و 40 کەسی دیکەش بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە کە دۆخی هەشت لە بریندارەکان ناجێگیرە.

 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل هێرشەکە بە دوو درۆن کراوە و یەکێک لە درۆنەکان خراوەتە خوارەوە، بەڵام درۆنەکەی دیکە توانیویەتی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل ببەزێنێت.
 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی دوو ڕۆژدا ئەمە دووەمجارە حیزبوڵڵا هێرشی درۆنی دەکاتە سەر ئیسرائیل.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: