باخچە دڵگیرەکانی کۆشکی سپی بەڕووی گەشتیاران دەکرێنەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

باخچە دڵگیرەکانی کۆشکی سپی بەڕووی گەشتیاران دەکرێنەوە و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی شوێنەکە بکەن.

 

ئەمەش بزانە: وەک نەریتێکی ساڵانە لە ئەمریکا "کۆتایی هەفتەی کۆشکی سپی" هەیە، مێژووی ئەم نەریتە بۆ ساڵی 1972 دەگەڕێتەوە ئەو کاتەی ڕیچارد نیکسۆن، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا بۆ یەکەمجار باخچەکانی کۆشکی سپی بەڕووی هاووڵاتییاندا کردەوە.

 

لێدوانی فەرمی: بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی خانمی یەکەمی ئەمریکا ڕاگەیاند: "ئێمە چاوەڕێی هاتنی 30 بۆ 40 هەزار خەڵک دەکەین، باشترین شت لەبارەی ئەم بابەتە ئەوەیە کە هاتنە ژوورەوە بێبەرامبەرە، ئەوەی زووتر سەردان بکات زووتر دەتوانێت بلیتی خۆی بەدەست بێنیت و بچێتە ژوورەوە.

 

زانیاریی زیاتر: ماوەی 52 ساڵە ئەم نەریتە بەردەوامی هەیە و ساڵانە لە وەرزی پاییز و بەهاردا گەشتیاران دەتوانن بچنە باخچەکانی کۆشکی سپی.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ