وردەکاری لەبارەی تەندروستیی شا چارڵزی سێیەم بڵاودەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
شا چارڵزی سێیەم، شای بەریتانیا

شا چارڵزی سێیەم، شای بەریتانیا

ئاڤا نیوز 

 

ماوەی هەشت مانگە شا چارڵزی سێیەم، شای بەریتانیا تووشی شێرپەنجە بووە و چارەسەر وەردەگرێت، بەڵام بۆ ماوەیەکی کاتی  چارەسەر ڕادەگرێت. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی بەریتانیا، شا چارڵز بۆ ماوەیەکی کاتی چارەسەری شێرپەنجە ڕادەگرێت بەهۆی سەردانەکەی بۆ ئوسترالیا، بۆ ئەمەش ڕەزامەندی تیمە پزیشکییەکەی وەرگرتووە، کە یەکەم سەردانیەتی بۆ دەرەوەی وڵات دوای تووشبوونی بە شێرپەنجە.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشبینی دەکرێت شا ویلیام لە شوێنی شا چارڵزی سێیەم دەستنیشان بکرێت بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستیی شا چارڵز.

 

باکگراوند: شا چارڵزی سێیەم لە ساڵی 1948 لە بەریتانیا لەدایک بووە، لە دوای مردنی شاژنە ئیلیزابێسی دایکی  لە ئەیلوولی 2022، تاجی پاشایەتی لەسەر نرا و لە ساڵی 2023 تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ