بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر چاككرایەوە و دابەشكردنی ئاو دەستی پێكردەوە
- کوردستان
- 4 تشرینی یەکەم

چاککردنەوەی بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر - وێنە؛ وەزارەتی شارەوانی
ئاڤا نیوز
دوای كاركردنی بەردەوامی تیمی چاككردنەوەی تۆڕەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بۆ ماوەی 13 كاتژمێر، بۆریی ئاوی ئیفراز سێ چاككرایەوە و دابەشكردنی ئاو دەستی پێكردەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەهۆی كاركردن لە پڕۆژەیەك، سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە 3-10-2024، لە سنووری شارۆچكەی عەینكاوە بۆریی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ شكا و تیمەكانمان دەستبەجێ دەستیان بە كاركردن كرد بۆ چاككردنەوەی.
زانیاریی زیاتر: تیمەكانی چاككردنەوەی تۆڕەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای زیاتر لە 13 كاتژمێر كاركردن، بۆرییەكەیان چاككردەوە و وێستگەكە كەوتەوە كار و دابەشكردنی ئاو بۆ ئەو گەڕەكانەی كە بەهۆی شكانی بۆرییەكەوە بێ ئاو بوون، دەستیپێكردەوە.
ئەوەش بزانە: %40ـی دانیشتووانی شاری هەولێر لەڕێگەی ئیفراز سێیەوە ئاوی خواردنەوەیان پێدەگات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 40 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگاکانی هەورامان پڕ لە چاڵ و تاسە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لە جەژنی قیامە؛ جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان دەکاتەوە