
شاخەوان عەبدوڵڵا، وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عێراق هاتە دەنگ و ڕایدەگەیێنێت، دەبێت پرۆسەکە بەپێی بەراوردکاریی سەرژمێری دانیشتووانی عێراق بۆ ساڵی 1957 بکرێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 20-11ـی ئەمساڵ پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت، زیاتر لە 30 هەزار کەس بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەکە ڕاهێنراون، حەوت هەزاریان بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی سەرژمێری لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بابەتی سەرژمێری بەلای ئێمەوە گرنگە و دەبێت بە تەواوی ڕوونبکرێتەوە، چونکە دەرکردنی خەڵكێک بە زۆر لە کەرکووک و هێنانی خەڵکی دیکە بۆ ناوچەکە کاری لەسەر کراوە، بۆیە پێویستە پرۆسەکە بەپێی بەراوردکاریی لەگەڵ سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق بۆ ساڵی 1957 بکرێت.
زانیاریی زیاتر: "ئەوانەی هێنراونەتە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، خەڵكی شوێنەکانی دیکەی عیراقن، بۆیە پێویستە بەپێی شوێنەکانیان مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و لەسەر کەرکووک هەژمار نەکرێن، هاوکات هەزاران کەس لە عێراقەوە بەهۆی شەڕی تیرۆرەوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون، دەبێت بۆ پرۆسەی سەرژمێری لەسەر ناوچەکانیان هەژمار بکرێن". جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وای گوت.
ژمارەکان وادەڵێن: حەوت هەزار و 300 کارمەند بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی سەرژمێری بەم شێوەیە بەسەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان دابەش دەبن.
هەولێر: دوو هەزار و 800 کارمەند.
سلێمانی و هەڵەبجە: سێ هەزار و 200 کارمەند.
دهۆک: هەزار و 300 کارمەند.
باکگراوند: 27 ساڵە سەرژمێری دانیشتووان لە عێراق نەکراوە، لە دوایین سەرژمێریشدا هەرێمی کوردستان تێیدا بەشدار نەبووە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگاکانی هەورامان پڕ لە چاڵ و تاسە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لە جەژنی قیامە؛ جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان دەکاتەوە