ئەمریکا 20 ملیۆن دۆلار دەداتە هەر کەسێک زانیاریی لەسەر ئەندامێکی سوپای پاسداران بدات
- جیهان
- 27 ئەیلوول
جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕی 20 ملیۆن دۆلار پاداشت دەدات بە هەر کەسێک کە زانیاریی گرنگ سەبارەت بە ئەندامێکی سوپای پاسداران بداتە واشنتن.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا شەهرام پورسەفی تۆمەتبار کردووە بەوەی ویستوویەتی جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، تیرۆر بکات؛ ئەمەش لە ڕێگەی پێشنیازی پێدانی 300 هەزار دۆلار بە کەسێک بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.
زانیاریی زیاتر: پاداشتەکان دەدرێنە ئەو کەسەی زانیاریی بداتە ئەمریکا کە لە ڕێگەیەوە بتوانرێت شەهرام پورسەفی دەستگیربکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆڵتن بە یەکێک لە ڕەخنەگرانی سەرسەختی ئێران دادەنرێت و ساڵی 2018 بەرگریی لە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد.
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان ڕایگەیاند، ئێران بە دوای ئەوەوە بووە کە پلانێک بۆ تیرۆرکردنی دابنێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئێران هەر جۆرە هەوڵێک بۆ تیرۆرکردنی ترەمپ یان بەرپرسانی کابینەکەی ڕەتدەکاتەوە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکلاییکردنەوەی 71 سکاڵا کۆمیسیۆن سێ لیژنە پێکدەهێنیت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی عێراق 35 ئەندامی بزووتنەوەی قوربانییەکان دەستگیر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهای کورسی لە هەر بازنەیەک چەندە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی حیزبەکان بەراورد بە سێ هەڵبژاردنی ڕابردوو چەند زیاد و کەمی کردووە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگدانی تایبەت بەوێنە
19 تشرینی یەکەم
ڕێکخراوێکی ئەمریکی: عێراق چوارەم وڵاتە لە پێشێلکردنی ئازادیی ئینتەرنێت
17 تشرینی یەکەم
لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕاگەیێنرا
17 تشرینی یەکەم
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لە خواردنگەی ماکدۆناڵدز ساندویچ بە کڕیاران دەفرۆشێت
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەری بزووتنەوەی خزمەت کۆچی دوای کرد
- جیهان
- 19 تشرینی یەکەم
بۆرێل: کوژرانی سینوار دیدێکی نوێ بۆ ئاگربەست دەکاتەوە
- جیهان
- 19 تشرینی یەکەم
ماڵی بنیامین نەتانیاهۆ بە درۆن کرایە ئامانج