ئەمریکا بڕی هەشت ملیار دۆلار هاوکاری ئۆکراینا دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا بڕی هەشت ملیار دۆلار هاوکاری ئۆکراینا دەکات

ساتی پێشکەشکردنی گوتارێک لەلایەن ڤلۆدیمێر زێلینیسکی سەرۆکی ئۆکرینا لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان. وێنە؛ بی بی سی

ئاڤا نیوز

 

ئەمریکا بەنیازە پاکێجێکی نوێی هاوکاریی بۆ ئۆکراینا ڕابگەیێنێت، کە بڕەکەی بە هەشت ملیار دۆلار دەخەملێنرێت، ئۆکراینا وەک بەشێک لە سەرکەوتنی دژ بە ڕووسیا لە هاوکارییەکە دەڕوانێت.

 

وێنە گەورەکە: لەگەڵ سەردانی ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا بۆ کۆشکی سپی ئەمریکا، ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا سەرقاڵی گفتوگۆی بەپەلە بوو لەگەڵ کۆنگرێس بۆ ئەوەی ڕێگە بە کابینەکەی بایدن بدەن پێش 30ـی ئەیلوول، بەشێکی یارمەتییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکراینا ڕەوانە بکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، ئەو هاوکارییە سەربازییەی کە ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، نزیکەی هەشت ملیار دۆلار یارمەتی وڵاتەکەی دەدات بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بێت بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن بەسەر ڕووسیادا.

 

زانیاریی زیاتر: ئەم هاوکارییە سەربازییە بریتی دەبێت لە تەقەمەنی، چەکی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەرەستەی پاڵپشتیکردنی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی لە ئۆکراینا، ئەم هاوکارییەش بۆ ئۆکراینا کاریگەر دەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی لە شەڕی دژە بە ڕووسیا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: