بایدن هۆشداری لە هەڵگیرسانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات

شەیری بکە لە:
بایدن هۆشداری لە هەڵگیرسانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ سی ئێن ئێن

ئاڤا نیوز

 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری لە مەترسی هەڵگیرسانی شەڕێکی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات، ئەمەش دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان کە ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: بایدن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی 'سی ئێن ئێن' باسی لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد. سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنەکەدا نیگەرانی خۆی لە زیاد بوونی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا هێشتا هیوایەک بۆ ڕێکەوتن ماوە.

 

لێدوانی فەرمی: بایدن گوتی: نامەوێت زیادەڕەوی تێدا بکەم، ئەگەر بتوانین لە لوبنان بگەینە ئاگربەست، ئەمەش ڕێگەمان پێدەدات و هاوکارمان دەبێت تاوەکو سەرنجی زیاترمان لەسەر کەناری ڕۆژئاوا بێت.


گۆشەیەکی دیکەی ڕووداوەکە: بەهۆی گواستنەوەی سەنگەری شەڕ  بۆ لوبنان، خەریکە پرسی غەززە لەبیربکرێت، لە کاتێکدا ئاگربەستی غەززە ئاسانکارییەک دەبێت بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی شەڕەکەی لوبنان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: