داواكاری گشتی: ڕێگای عەربەت - سلێمانی بەتەواوی خەسڵەتی ڕێگای سەرەكی لەدەستداوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێگای عەربەت - سلێمانی، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
داواكاری گشتیی لەسەر خراپی بەشێك لە ڕێگاوبانی سنووری پارێزگای سلێمانی دێتەدەنگ و داوای خێرا نۆژەنكردنەوەیان دەکات.
وێنە گەورەكە: لەپێناو سەلامەتیی گشتیی و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان كە لە ئەركە سەرەكییەكانی دەزگای داواكاریی گشتییە، فەرمانگەی داواكاریی گشتیی سلێمانی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكایەتی داواكاریی گشتیی هەرێمی كوردستان، بەدواداچوونی بۆ ڕێگەی جووتسایدی بازگەی عەربەت بۆ سلێمانی كردووە و دەركەوتووە، ئەو ڕێگایە بەتەواوی خەسڵەتەكانی ڕێگای سەرەكی لەدەستداوە و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل ئەستەم بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای داواكاریی گشتیی هەرێمی كوردستان بەنووسراوێكی فەرمی كە وێنەیەكی لای ئاڤا نیوز پارێزراوە، ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنیی وەزیران كراوە و تیایدا داوا دەكرێت لەزووترین كاتدا ڕێگەی جووتسایدی عەربەت-سلێمانی نۆژەنبكرێتەوە و، هەریەك لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری لێ ئاگاداربكرێتەوە.
گرنگی بابەتەكە: خراپی ڕێگاوبانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، ئەگەری ڕووداوی هاتوچۆی زیادكردووە، لەپێناو ڕێگریكردن لە ڕووداوی نەخوازراو و دڵتەزێن، داواكاری گشتی بەپێویستی دەزانێت دامودەزگا پەیوەندیدارەكان چارەسەری گونجاو پەیڕەوبكەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 20 هەزار کەس سەردانی ڤیستیڤاڵی تەحینی ئامێدییان کردووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی دوو مانگە کارکردن لە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە دەستیپێکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ساڵانە هەشت ملیار دۆلار لە خواردنە ناتەندروستەکان خەرج دەکرێت
11 تشرینی دووەم
لە هەولێر کرێکارانی بیانی لەبەرچاوی خەڵک خۆیان دەشۆن
10 تشرینی دووەم
دۆنەر کەباب ناکۆکی دەخاتە نێوان ئەڵمانیا و تورکیا
10 تشرینی دووەم
ژنان لە ئەمریکا پیاوان بایکۆت دەکەن
10 تشرینی دووەم
تیکتۆک بەفەرمی لە کەنەدا قەدەغە کرا
7 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 20 هەزار کەس سەردانی ڤیستیڤاڵی تەحینی ئامێدییان کردووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی دوو مانگە کارکردن لە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە دەستیپێکردووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆلێژی سەربازیی بەغدا 120 گەنجی كورد وەردەگرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
حكومەتی هەرێمی كوردستان: پشووی گشتیی تەنیا دوو ڕۆژە