بە بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵی مووچەی خانەنشینیی بەڕێوەبەرە گشتییەكان كەمدەكرێتەوە

شەیری بکە لە:
بە بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵی مووچەی خانەنشینیی بەڕێوەبەرە گشتییەكان كەمدەكرێتەوە

دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق، وێنە: ina

ئاڤا نیوز

 

دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیاری دا، مووچەی خانەنشینیی بەڕێوەبەرە گشتییەكان هاوشێوەی فەرمانبەرانی ئاسایی لێبكرێت، بەمەش مووچەكانیان كەم دەبێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە دوو ڕۆژی ڕابردوو دادگەی باڵای فیدڕاڵی لە وەڵامی سكاڵایەكی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕگەیەكی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق كە تایبەتە بە خانەنشینبوونی بەڕێوەبەرە گشتییەكان.

 

لەلایەكی دیكەوە: ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئاماژەی بە ئەوە دا، بەپێی بڕگەكە بەڕێوەبەرە گشتییەكان بە %80ی كۆی مووچە خانەنشین دەبوون بەڵام بە هەڵوەشاندنەوەی لەلایەن دادگەی باڵای فیدڕاڵییەوە، لەمەودوا مووچەی خانەنشینی بەڕێوەبەرە گشتییەكانیش هاوشێوەی فەرمانبەرانی ئاسایی دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ