
شوێنی ڕووداوەکە
ئاڤا نیوز
لە بەرازیل پیاوێک بە جلوبەرگی هاوشێوەی کارەکتەری فیلمی 'جۆکەر' بە بۆمبی دەستی هێرش دەکاتە سەر باڵەخانەی دادگای باڵای ئەو وڵاتە و خۆشی گیان لەدەست دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە 14-11-2024 پیاوێک بە جلوبەرگی کارەکتەری بەناوبانگی فیلمی جۆکەر و بە ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە تەقەمەنییەوە دەگاتە دادگای باڵای بەرازیل و دەستی بە فڕێدانی بۆمب بەسەر باڵەخانەی دادگای باڵادا کردووە. هەر زوو لە ڕۆژنامەکانی بەرازیل بە 'جۆکەری بەرازیلی' ناوبرا.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بۆمبی یەکەم تەقییەوە، بەڵام بۆمبی دووەم بەر پەیکەرێکی نزیک لە هێرشبەرەکە کەوتووە و بەخۆیدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا سەری بەسەختی برینداربووە و دوای چەند خولەکێک پۆلیس و تیمە پزیشکییەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام جۆکەری بەرازیلی لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەست دا، جگە لەمە هیچ بریندارێکی دیکە نەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شوێنی تەقینەوەکە نزیکە لەو ناوچەیەی ۆشکی سەرۆکایەتیی پلانالتۆ و کۆنگرەی نیشتمانی لێیە، بۆیە بەتەواوی بەڕووی هاتووچۆی پیادە و ئۆتۆمبێلدا داخراوە. سەبارەت بە بارودۆخی سەرۆکی بەرازیل، خۆسێ کریسپینیانۆ، گوتەبێژی لویز ئیناسیۆ لولادا سیلڤا، سەرۆکی بەرازیل لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند کە لولا لە کۆشکەکەدا نییە و سەلامەتە.
زانیاریی زیاتر: پۆلیس لێکۆڵینەوەی لەسەر هێرشەکە دەستپێکردەوە و ڕایگەیاند کە ڕەنگە هێرشەکە بە پلانی جۆکەری بەرازیلی خۆی کرابێت نەوەک پلانی ڕێکخراوێک.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ترەمپ تۆمار دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەمەوێت لە بەرامبەر ئۆباما بۆ خولی سێیەم خۆم کاندید بکەم