ساڵانە هەشت ملیار دۆلار لە خواردنە ناتەندروستەکان خەرج دەکرێت

شەیری بکە لە:
ساڵانە هەشت ملیار دۆلار لە خواردنە ناتەندروستەکان خەرج دەکرێت

پیاوێکی لەکاتی خواردنی ناتەندروست، وێنە: bbc

ئاڤا نیوز

 

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوەیەکگرتووەکان 'FAO'، ساڵانە هەشت ملیار دۆلار لە خواردنە نا تەندروستەکان لە جیهاندا خەرجدەکرێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاماژە بە خەرجی خۆراکە ناتەندروستەکان داوە، کە گەیشتووەتە 8 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار لە تەواوی جیهان، هاوکات هۆشداریداوە لە مەترسیی زۆری خەرجییەکان بۆ خۆراکە ناتەندروستەکان و باسی لە کەریگەرییەکان سەر جەستەی مرۆڤ.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: ڕاپۆتەکە باس لەلایەن نەرێنییەکان دەکات، زۆری ئەم خەرجییانە لە خواردنی نا تەندروستەکان هەڕەشەن بۆ سەر تەندروستی جەستەی مرۆڤ و بەجۆرێک دەبنەهۆی زۆربوونی نەخۆشییەکانی شەکرە، شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان. 

 

زانیاریی زیاتر: ڕاپۆرتەکە داتای لە 153 وڵات کۆکردووەتەوە و زانیاریی وردی لەبارەیەوە ڕێکخستووە، کە دەکاتە 99 %دانیشتووانی جیهان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: