ئەمریکا داوای هەنگاوی کرداریی لە ئێران دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا داوای هەنگاوی کرداریی لە ئێران دەکات

ساتی کۆبوونەوەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لەگەڵ ڕافائیل گرووسی،سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە تاران

ئاڤا نیوز

 

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ ڕافائیل گرووسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە تاران کۆبووەوە، پزیشکیان بەڵێنی داوە گومانەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەی بڕەوێنێتەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کۆبوونەوەکەدا، پزیشکیان دووپاتی کردووەتەوە کە پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران ئاشتیانەیە و هاوکات بەڵێنی داوە گومانەکانی پەیوەست بە پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەی بڕەوێنێتەوە و تاران هاوکاریی  و هەماهەنگیی لەگەڵ ئاژانسەکە هەبێت.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لەبەرامبەر قسەکانی سەرۆککۆماری ئێران ڤێدانت پاتاڵ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا دەیەوێت گۆڕانی ڕاستەقینە لە ڕەفتار و کردارەکانی ئێران ببینێت، نەک تەنیا بەڵێن و بەیاننامە.

 

ئەمەش بزانە:  "ئەمریکا دەیەوێت دڵنیا بێت لەوەی کە ئێران هیچ کات نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و بۆ ئەمەش هەموو بژاردەکان لەسەر مێز دەبن". گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وادەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: