بەرپرسێکی ئێرانی لە عێراق تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبێت

شەیری بکە لە:
بەرپرسێکی ئێرانی لە عێراق تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبێت

سەرچاوەی وێنە: میدیا عێراقیەكان

ئاڤا نیوز


بریکاری وەزیری نەوتی ئێران، لە بەغدا تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بووە و لە نەخۆشخانەیە،   شۆفێرەكەشی گیانی لەدەستداوە.


زانیاری بەدەستهاتوو: میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، ئەسەدوڵڵا ڕاشدیی، بریکاری وەزیری نەوت و وزەی ئێران بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای غەزالییەی ڕۆژئاوای بەغدا برینداربووە و شۆفێرەكەشی گیانی لەدەستداوە.


زانیاريی زیاتر: بریکاری وەزیری نەوتی ئێران، ئێستا لە نەخۆشخانەی یەرمووكە لە بەغدا، چارەسەر وەردەگرێت و برینەکەی لە سکیدایە.

 

 ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: ئەسدوڵـڵا ڕەشیدی، وەك هاووڵاتییەك بەبێ پێگەی حكومی هاتووەتە ناو عێراقەوە، ئۆتۆمبێلێكی مەدەنیی بەكرێ گرتووە، دواتر خۆی بە بلۆكێكی كۆنكرێتی دا كێشاوە و ئێستا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لە بێئاگاییدایە.

 

وێنەی ئۆتۆمبێلەكە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: