
دیمەنێک لە یاریی نێوان هەولێر و دیالە
ئاڤا نیوز
یانەی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بە سەرکەوتن دەستیپێکرد و بە دوو گۆڵی شێرکۆ کەریم لە یانەی دیالەی بردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستیپێکرد. ڕێوڕەسمی خولەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و زیاتر لە 20 هەزار هاندەر لە یاریگای دهۆک بوو. یانەی هەولێریش لە یەکەم یاریدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یاریی هەولێر و دیالە لە یاریگای فەرەنسۆ هەریری بەڕێوەچوو، هەرچەندە یانەی دیالە لە خولەکی 10 یەکەم گۆڵی تۆمار کرد، بەڵام یانەی هەولێر بەتووندی وەڵامی دایەوە و یارییەکە بە ئەنجامی دوو بە یەک لە بەرژەوەنیی هەولێر کۆتاییهات.
زانیاریی زیاتر: هەردوو گۆڵەکەی هەولێر لەلایەن یاریزان شێرکۆ کەریم لە خولەکەکانی 26 و 84 تۆمارکران.
گێمی یەکەمی یارییەکە
گێمی دووەمی یارییەکە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان