پۆلیسێک لە کەرکووک دەکوژرێت

شەیری بکە لە:
پۆلیسێک لە کەرکووک دەکوژرێت

ئەو شوێنەی پۆلیسەکەی کەرکووکی تێدا کوژرا. وێنە ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

لە نزیک ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، پۆلیسێک لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی دەستڕێژی گولـلەی لێدەکرێت و دەکوژرێت، تائێستاش تەرمی پۆلیسەکە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا ماوە و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان بەردەوامە.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 17-09-2024، لەسەر شەقامی کەرکووک – سلێمانی لە نزیک گەڕەکی شۆراو، پۆلیسێک کە ویستوویەتی بچێتە سەر دەوامی فەرمی خۆی، لە نێو ئۆتۆمبێل و لە سایدی بەرامبەر تەقەی لێدەکرێت و دەکوژرێت.

 

زانیاریی پەیامنێر: بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆکان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک ، "پۆلیسەکە ناوی (مەنسور خەلیل ئیبراهیم)ـە و لە ناو ئۆتۆمبێلەکەى خۆیدا بە جلوبەرگى پۆلیسییەوە کوژراوە."

 

زانیاریی زیاتر: هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و چاوەڕێن تیمی لێکۆڵینەوەی تاوان بێتە شوێنی ڕووداوەکە و بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە ڕووداوەکە و سەیرکردنەوەی کامێراکانی چاودێری.

 

ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا تەقەکەرەکە دەستگیرنەکراوە.

شەیری بکە لە: