ئاڤا میدیا بەڵگەیەکی نوێی خاوەندارێتی زەوییەکانی تۆپزاوا دەخاتەڕوو

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

ماوەی چەندین ساڵە کێشەی زەوی و زار لە سنووری کەرکووک بەرۆکی جووتیارانی کوردی گرتووە و سوپای عێراق ڕێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی زەوی جووتیارە کوردەکان لەلایەن عەرەبی هاوردەوە داگیربکرێت،

 

وێنە گەورەکە: چەندین ساڵە لەلایەن عەرەبی هاوردە و سوپای عێراقەوە، بەردەوام ڕێگریی لە جووتیاران دەکرێت لەوەی زەوییەکانیان دابچێنن و یاخود مامەڵە بە زەوییەکانیانەوە بکەن. لە دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە، بەردەوام ئەو ناوچانە لەژێر پیلانگێڕیی بەردەوامی پرۆسەی تەعریبکردن و فشاری هێزە ئەمنییەکانی عێراقن.

 

لێدوانی فەرمی: فەریدون ناسیح، جووتیارێکی گوندی تۆپزاوایە لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاڤا نیوز دەڵێت: "بەڵگەیەکی سادە بۆ ئەوەی بیسەلمێنین کە موڵکایەتی ئەو زەویانە بۆ ئێمە دەگەڕێتەوە بوونی گۆڕستانی گوندەکەمانە، حەوت پشتم لەو خاکە نێژراوە ئەوە سەلمێنەری ئەوەیە ئێرە خاکی کوردانە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری پارێزگای کەرکووک ملیۆنێک و 600 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی هەیە، 200 هەزار دۆنم زەوی کێشەی لەسەرە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ