سێ وەزیری حکومەتەکەی سوودانی بانگێشتی پەرلەمان دەکرێن

شەیری بکە لە:
سێ وەزیری حکومەتەکەی سوودانی بانگێشتی پەرلەمان دەکرێن

بینای پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ میدیاکانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، پەرلەمانتارانیش واژۆیان کۆکردۆتەوە تاوەکو سێ وەزیر لە کابینەکەی سوودانی بەمەبەستی لێپرسینەوە بانگێشت بکرێن و چەندین پرسیاریان ئاڕاستە بکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: زەینەب موسەوی، پەرلەمانتاری عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: بە واژۆی 170 ئەندام پەرلەمان لە زۆربەی فراکسیۆنەکان  لەماوەی 10 رۆژی داهاتوودا بانگهیشتی حەيیان عەبولغەنی وەزیری نەوت, هەییام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکان و ئیبراهیم جبوری، وەزیری پەروەردە پەرلەمان دەکرێن و لەلایەن پەرلەمانتارانەوە پرسیاریان ئاراستە دەکرێت.


زانیاریی زیاتر: هەردوو وەزیران هییام یاسری و ئیبراهیم جبوری بەهۆی کەمتەرخەمی لەکارەکانیان بەتایبەتی خزمەتگوزاریەکانی ئینتەرنێت و کێشە کەڵەکەبووەکانی سەر قوتابیان و قوتابخانەکان، چەندین پرسیاریان ئاراستە دەکرێت، موسەوی ئەمەشی بە ئاڤا گوت.

 

ئەمەش بزانە: موسەوی ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ ئەندامانی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا  واژۆیان بۆ بانگهێشتکردنی حەيیان عەبولغەنی وەزیری نەوت کۆکردەوە بۆ دانیشتنێک کە بە تایبەت لەسەر چەند پرسێک لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

 

زیاتر بزانە: موسەوی جەختی لەوەش کردەوە، لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا کۆبونەوەکانی تایبەت بەم پرسانە ئەنجام دەدرێن و لە ئەگەری نەبوونی بەوەڵامەکانیان لەئاست بەرپرسیارێتیان نەبێت ئەوە بەدڵنیاییەوە متمانەیان لێدەسێندرێتەوە و لە پۆستەکانیان دوور دەخرێنەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان