نێردەی بازرگانیی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا: لەندەن و هەولێر دەتوانن پێكەوە كاری باش بكەن
- کوردستان
- 16 شوبات
بارۆنێس نیکڵسن، نێردەی بازرگانی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
نێردەی بازرگانی تایبەتی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا كارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەركەوتووانە وێنا دەكات، دەشڵێت هەولێر و لەندەن دەتوانن پێکەوە کاری باشتر بکەن.
لێدوانی فەرمی: بارۆنێس نیکڵسن، نێردەی بازرگانی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاو ئەندامی لۆرد سەر بەپارتی دەسەڵاتداروسەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی بەریتانیا بە ئاڤا نیوزی گوت " من لێرەم بۆ گێڕانی ئاهەنگی سەرکەوتنەکانی ژووری بازرگانی کە ڕەنگدانەوەی کارە باش و سەرکەوتووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە".
"پێشوازی لە پێشڤەچونەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، لە داهاتوویەکی نزیکدا لە لەندەن چەند چالاکییەکی گرنگ دەکەین، هەموو ئەندامانی ژووری بازرگانی بانگهێشتکراون، ئومێد دەکەم هەمووان لەوێ ئامادە بن ، شاندێکی بازرگانی عێراقیش لەوێ ئامادە دەبن، ئێمە جار جار لە هەرێمی کوردستانیش چالاکیمان دەبێت". بارۆنێس نیکڵسن وادەڵێت.
نێردەی بازرگانی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەشڵێت "من لە هەولێرم بۆ ئەوەی سوپاسیان بکەم و پێیان بڵێم هەولێر و لەندەن دەتوانن پێکەوە کاری باشتر بکەن".
لەوەڵامی پرسیاری ئاڤا نیوز كە ئایا " پێیوایە هەرێمی کوردستان هەرێمێکی سەقامگیر و لەبارە بۆ وەبەرهێنەرە بیانییەکان بەتایبەتی بەریتانییەکان؟. بارۆنێس نیکڵسن گوتی "بێگومان هەرێمی کوردستان هەرێمێکی سەقامگیرو لەبار و ئارامە بۆ وەبەرهێنەرە بیانییەکان، نزیکەی 180 کۆمپانیای بەریتانی لە هەرێمی کوردستان هەن، ئەمە بۆ ئێمە بەس نییە، ئێمە دەمانەوێت ژمارەی کۆمپانیاکان بۆ 900 کۆمپانیا زیادبکەین".
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆیە بەهۆی دەستڕێژی گوللە ئۆتۆمبێلێک دەتەقێتەوە و ماڵێک دەسووتێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای ڕووسیا سزای هەتا هەتایی بەسەر دوو سەربازیدا سەپاند
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەیەک بۆ مووچە دروست دەبێت و شاندێک بۆ چارەرسەرکردنی دەچێتە بەغدا
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بایدن و ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تیکتۆک بەفەرمی لە کەنەدا قەدەغە کرا
7 تشرینی دووەم
ئوسترالیا سۆشیاڵ میدیا لە منداڵی خوار تەمەن 16 ساڵی قەدەغە دەکات
7 تشرینی دووەم
جەستن ترودۆ: وڵاتان ئیرەیی بە پەیوەندی ئەمریکا و کەنەدا دەبەن
7 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
7 تشرینی دووەم
پێشبینی سیمپسۆنەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەمریکا شكستی هێنا
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆیە بەهۆی دەستڕێژی گوللە ئۆتۆمبێلێک دەتەقێتەوە و ماڵێک دەسووتێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەیەک بۆ مووچە دروست دەبێت و شاندێک بۆ چارەرسەرکردنی دەچێتە بەغدا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلا عەلی: بە حەوت ڕۆژ چارەسەری هەموو کێشەکانی جیهان دەکەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مونا قەهوەچی: داواکارین بەگوێرەی کورسی مامەڵە لەگەڵ تورکمانەکان نەکرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی گەندەڵی بەڕێوەبەرێک لە دهۆک دوور دەخرێتەوە